به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له مۆنتینیگرۆ
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11/6/2023 ده‌نگده‌رانی مۆنتینیگرۆ، چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان تاكو نوێنه‌ره‌كانی ئه‌نجومه‌نی داهاتووی خۆیان له هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵبژێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هه‌واڵی ئانادۆڵی. زیاتر له 542 هه‌زار كه‌س كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، چاره‌نووسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه 81 ئه‌ندامی هه‌یه دیاری كرد و ئه‌وه‌ش به شه‌شه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری دێت له‌و كاته‌ی كه ئه‌و وڵاته له ساڵی 1990 بۆ سیسته‌می چه‌ند حزبی گۆڕدراوه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه 7ی به‌یانی تاكو 8ی ئێواره به‌كاتی خۆجێی به‌ڕێوه‌چوو، 15 حزب و هاوپه‌یمانی كێبڕكێیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مۆنتینیگرۆ، زیاتر له 542 هه‌زار هاووڵاتی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له 1038 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌نگیان داوه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌یه له‌سه‌ر داوای میلۆ جوكانۆڤیچ، سه‌رۆك كۆماری پێشووی مۆنتینیگرۆ له به‌رامبه‌ر به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ده‌ریتان ئه‌بازۆڤیچ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
دوای سێ ساڵ لە گێژاوی سیاسی لە مۆنتینیگرۆ و دوو حکوومەتی لابراو، ئەم هەنگاوە ڕەنگە ببێته هۆی هێنانه كایه‌ی حکوومەتێکی سەقامگیر. لەنێو حکوومەتە لابراوەکاندا دەتوانین ئاماژە بەو حکوومەتە بکەین کە پارتی سۆسیال دیموکرات لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ سەرکردایەتی دەکرد، کە لەو کاتەدا جۆکانۆڤیچ سەرۆکایەتی دەکرد.
ئه‌وه یه‌كه‌مینجاره كه حزبی سۆسیال دیموكراته‌كانی لایه‌نگری ڕۆژئاوا، كه چه‌ندین ده‌یه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو، به‌بێ ئاماده‌بوونی جۆكانوڤیچ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكه‌ن، ئه‌وكه‌سه‌ی كه چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی ئه‌و حزبه بوو، به‌ڵام له 6ی نیسان ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و پۆسته ڕاگه‌یاند.
ڕاپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ پارت و هاوپەیمانییەک ناتوانێت به ته‌نیا حکوومەت پێکبهێنێت، ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی حکوومەتێکی دیکەی ناسەقامگیر و نیگەرانییەکان لەبارەی ئەندامێتی مۆنتینیگرۆ لە یەکێتی ئەورووپا زیاتر دەکات.
بەڵام دەنگدەران حکوومەتێکی بێ "قەیران" و وڵاتێکیان دەوێت کە بەرەو ڕێگای ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا هەنگاو بنێت.
بەپێی یاساکانی مۆنتینیگرۆ، هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت و حزبێك دەبێت زیاتر لە 3%ی نیسابی هەڵبژاردنەکان بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی بچێتە پەرلەمان.