په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: یاسای هه‌ڵبژاردنی لیبیا هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌و پێشچوون، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لیبیا، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌ك "هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه‌چون و ئه‌رێنی"، به‌ڵام "به كه‌موكوڕی" هه‌ڵسه‌نگاند.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له تۆڕی هه‌واڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاوكراوه‌ته‌وه: "عه‌بدولڵا باتێلی" نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لیبیا له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا هه‌نگاوێكه بۆ به‌رو پێشه‌وه‌چوون، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك پیێویست نییه.
هەروەها لەبارەی پێشهات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چەکدارەکانی سودان و کاریگەرییەکانی لەسەر لیبیا گوتی: ململانێکان لە سودان دەرئەنجامی خراپی هەیە، کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دۆخی لیبیا.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات، کە خالید ئەلمەشری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای لیبیا، ئێوارەی یەکشەممە یاسای کۆتایی و پابەندبوونی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لیبیا، کە لەلایەن لیژنەی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتەوە پەسەندکرا، پێشكه‌شی عەبدوڵڵا باتیلی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا ڕایگەیاند: ئەلمەشری لە نامەکەیدا بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: کە ئەم یاسایانە کۆتایی و پابەندبوونه و پەسەندکراون لەلایەن ئەنجومەنی باڵا و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
ئەلمەشری هه‌روه‌ها گوتی: ئەگەر پێویستی بە هەموارکردنەوە یان گۆڕانکاری لەم یاسایانەدا هەبێت، کە زۆر بەدوور دەزانرێت، پێویستە ئەو گۆڕانکاریانە لەڕێگەی لیژنەی (6+6)ەوە بکرێن کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی پەرلەمان و ئەنجومەنی باڵا.
لیژنەی هاوبەشی (6+6) دوای دوو هەفتە گفتوگۆ، پەسەندکردن و یەکلاییکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردنه‌كان، ڕایگەیاند: ئەم یاسایە کۆتاییە و هەڵبژاردنی داهاتوو لەسەر بنەمای ئەو یاسایە ئەنجام دەدرێت.
دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی خه‌ڵكی لیبیا به پاڵپشتی ناتۆ له ساڵی 2011، كه به‌هۆیه‌وه ده‌وڵه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕووخا، ئه‌و وڵاته ئاشتی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە کۆنترۆڵی سیاسی لە نێوان لایەنە ڕکابەرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دابەش بووە و دوایین شه‌ڕ و پێكدادانی گەورەش له‌و وڵاته لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی هات.