نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رازیكردنى كۆمسیۆن شكستى هێنا
نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رازیكردنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان شكستیان هێنا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆڕی هه‌واڵی بوار، له كۆبوونه‌وه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردووى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نه‌یانتوانى قه‌ناعه‌ت به كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بهێنن به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵی 2023دا.
پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازى ئه‌وه‌ى كردووه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له ئه‌مساڵدا دوابخرێت له برى ئه‌وه كۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدات. به‌و پێیه‌ى به ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان هیچ جۆره بۆشاییه‌كى یاسایى و ده‌ستوورى درووست نابێت، به‌ڵام به نه‌بوونى په‌رله‌مانى كوردستان بۆشایى یاسایى و ده‌ستوورى درووست ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شكستى هێنا له‌وه‌ى كۆمسیۆن رازى بكات، چونكه ڕۆژێك دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داواى كردبوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كۆتایى ئه‌مساڵ و له 18ى 12 ئه‌نجام بدرێت.