یۆنامی سەردانی بەشی هەڵبژاردنمان دەکات..
ئەمڕۆ ۲ی ئاب، شاندێکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق ـ یۆنامی ـ کە پێکهاتبوو لە ئەمیر ئارین ـ سەرۆکی نووسینگەی یارمەتیدانی هەڵبژاردن و ڕاوێژکاری سەرەکیی هەڵبژاردن و کرینۆ دیلا کرۆز ـ شارەزا لە بواری هەڵبژاردن. سەردانی بەشی هەڵبژاردنی مهكتهبی سیاسیی پارتیمانیان کرد و لەلایەن هەڤاڵ ڕێبوار یەڵداـ بەرپرسی بەش پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەڤاڵ نیازی حەمەعەزیز ـ بڕیاردەری بەش ئامادەی بوو، بە وردی باسی پەیوەندیی یۆنامی و پارتیمان لە ڕێگای بەشی هەڵبژاردنەوە کرا.. هەروەها جەخت لەسەر هەلومەرجی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و هاریکاریی یۆنامی بۆ ئەم مەبەستە کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ بەرپرسی بەش سوپاسی هەڵوێستی یۆنامی کرد و دڵنیایی بەوە دا کە پارتیمان هەردەم داوای کردووە و ئامادەیی هەبووە کە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن بەڕێوە بچێ.
هەروەها شاندی میوان، هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و پارتیمانیان لەم ڕووەوە بەرز نرخاند و هەنگاو و دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانییان لە پاراستنی ئاشتەوایی و یەکڕیزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیدا بە کاری بەرپرسانە و مێژوویی وەسف کرد.