ڕه‌وتی سه‌ر به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناكات.
ڕه‌وتی "ئه‌لفراقین"، سه‌ر به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ناكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی میدل ئیست نیوز، ڕه‌وتی "ئه‌لفراقین" سه‌ر به محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ناكات.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناس نیوز، ئه‌و ڕه‌وته له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه كه وه‌ك ڕه‌وتێكی سیاسی عیڕاق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، نایه‌وێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكات و له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كانیان بۆ پشتگیری له چاكسازی و خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی سوودانی چڕ بكاته‌وه.
ئه‌و ڕه‌وته ڕایگه‌یاندووه كه به‌شداری هیچ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك ناكات و پشتیوانیش له هیچ حزب یان ڕه‌وتێكی سیاسی ناكات.
ئه‌م ڕه‌وته هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پشتیوانییه‌كی ته‌واو له هه‌وڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وته داوا له ته‌واوی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات كه له هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وام بن بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی دیاری كردووه.