گفتوگۆی فواد حوسێن و پلاسخارت ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كه‌مپی ئه‌لهۆل
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌روه‌ها كه‌مپی ئه‌لهول گفتوگۆیان كرد.
تۆڕی هه‌واڵنێری میدڵ ئیست نیوز بڵاوی كرده‌وه: فواد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازی له جێنین هنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٠ی ئاب) بڵاوکرایەوە، فواد حسێن باسی له ئه‌وله‌ویه‌تی عێراق لە دانیشتنی ٧٨ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولدا لە نیویۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت، کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندی عێراق لەگەڵ نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان و ئه‌ركه‌كانیان تاوتوێ کرا.
ئامادەکارییەکانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بەڕێوەبچێت، لایه‌نێكی دیکەی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بوو.
فواد حسێن و پلاسخارت باسیان لە پرسی کەمپی ئەلهۆڵ و پلان و ڕێوشوێنە نیشتمانییەکان بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و هەروەها داواکارییەکانی وڵاتان بۆ دره‌خستنی هاووڵاتیانیان له‌و كه‌مپه و ڕاوێژکارییەکانی ئێستا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانیان لەم بارەوە خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.