ئه‌نجامی دوو هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌مریكای لاتین
دوێنی 20ی ئابی 2023 ئه‌مریكای لاتین دوو كێبڕكێی سیاسیی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری ئیكوادۆر و خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری گواتیماڵا. دوو وڵات ئه‌گه‌رچی سنووری هاوبه‌شیان نییه و دووری نێوانیان زیاتر له 2000 كیلۆمه‌تره، به‌ڵام تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، توندوتیژییه‌كی زۆر و ئاله‌نگارییه‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌و بابه‌تانه‌ن، كه بارودۆخی خه‌ڵكی ئه‌و دوو وڵاته لێك نزیك ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هه‌واڵنێری ته‌له‌فزیۆنی ته‌ڵه‌سوور، به ژماردنی 99.87%ی ده‌نگه‌كان له گواتیمالا، بێرناردۆ ئاربالۆ (Bernardo Arévalo) له بزووتنه‌وه‌ی (Movimiento Semilla) له به‌ره‌ی چه‌پی میانه‌ڕۆ توانی به جیاوازی 20 %ی ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی ساندرا تۆریس (Sandra Torres) سه‌ركه‌وێت و كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست بۆ خولی سه‌رۆكایه‌تی نێوان ساڵانی 2024 تاكو 2028 بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
به‌پێی ئه‌نجامی ڕاگه‌یێندراو، ئاربالۆ، 58.04%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. ساندرا تۆریس له حزبی یه‌كێتی هیوای خه‌ڵك (Unidad Nacional por la Esperanza) 37.20%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌وه‌ش ده‌بێته سێیه‌مجار كه تۆریس له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان توشی شكست بێت و پێشتر له ساڵانی 2015 و 2019، كورسی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له جیمی مۆرالس (Jimmy Morales) و ئالخاندرۆ جیاماتی (Alejandro Giammattei) به‌جێهێشتووه.
سه‌ركه‌وتنی ئاربالۆ بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گواتیمالا، كه له‌و بارودۆخه گه‌نده‌ڵییه‌ی ده‌وڵه‌ت تێیكه‌وتووه و ماندوو بوونه، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌هیوای گۆڕانكاری بارودۆخ له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كاندیده چه‌پڕه‌وه، ئاهه‌نگ بگێڕن. هاتنه سه‌ركاری ئاربالۆ، وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه له گواتیمالا له سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هه‌واڵنێرانی خۆجێی پرینسا لیبره (Prensa Libre)، خه‌بات له دژی گه‌نده‌ڵی، به‌هێزكردنی هێزی پۆلیس به دامه‌زراندنی 12 هه‌زار پۆلیسی نوێ، بەهێزکردنی سیستەمی هەواڵگری وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی تاوانی ڕێکخراو، به‌ندینخانه‌ی سه‌لامه‌ت و دوور له گه‌نده‌ڵی لە بەڵێنەکانی ئەربالۆن.
گرفتی سه‌ره‌كی سه‌رۆككۆماری داهاتووی گواتیمالا، به‌رده‌وامی هه‌وڵ و كۆششه بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان له‌و وڵاته، كه زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ژێر هێلی هه‌ژاریدان و نیوه‌ی مندڵانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی خراپی خۆراك ژیانێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و وڵاته كه به گه‌وره‌ترین ئابووریی ئه‌مریكای ناوه‌ند ئه‌ژمار ده‌كردێت، ڕووبه‌ڕووی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نابه‌رابه‌رییه‌كانی ئه‌مریكای لاتین بۆته‌وه. قه‌یرانی كۆچبه‌ران و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ته‌ندورستی و په‌روه‌رده‌ی پێویست به‌تایبه‌تی له ناوچه لادێییه‌كان، ئه‌و نابه‌رابه‌رییه ڕژده نیشان ده‌دات.
سەرکەوتنی ئاربالۆ، ئەنجامە چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی حوزەیران و جێگیرکردنی لە پلەی دووەمی کاندیدەکان، زۆرترین ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ڕۆژی هەڵبژاردنی ئیکوادۆر بە درێژکردنەوەی ئەم ڕووداوە سیاسییە بۆ خولی دووەم لە ١٥ی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات.
لوئیسا گۆنزالس (Luisa González) له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی هاوشاریان (Movimiento Revolución Ciudadana) و ده‌نیێڵ نۆبۆئا (Daniel Noboa) له حزبی كرداری دیموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی (cción Democrática Nacional) كه‌وتنه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن.
به ئه‌ژماركردنی 88%ی ده‌نگه‌كان، لوئیسا گۆنزالس كه ڕافائێل كوره‌ئا، سه‌رۆككۆماری پێشووی ئیكوادۆر پشتیوانی لێ ده‌كرد، 33.18%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كرد. بۆبۆئاش 23.88%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
گۆنزالس له په‌یامێكدا بۆ لایه‌نگرانی گوتی: یه‌كه‌مینجاره ئافره‌تێك به جیاوازییه‌كی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆمار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت.
سه‌رۆككۆماری نوێی ئیكوادۆر تاكو هه‌ڵبژاردنی نوێ كه له 24ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌ك سه‌رۆككۆمار ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
توندوتیژی سیاسی و قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات كه گیرمۆ لاسۆ (Guillermo Lasso)ی سه‌رۆككۆماری ئیكوادۆری تووشی گرفت كردبوو، یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بكات، هه‌ڵبژاردنێك كه بڕیاربوو دوو ساڵی دیكه واته له ساڵی 2025 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به بڕیارێكی له‌ناكاوی لاسۆ بۆ ڕزگاربوون له‌و تۆمه‌ته گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه پێی تۆمه‌تبار كرابوو، دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام درا. سه‌رۆككۆماری ئیكوادر له 17ی ئایار بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی دا و 6 مانگی له‌به‌ر ده‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی تێدا بدات. پرۆسەیەک کە لە دەستووری ئیکوادۆردا پێی دەگوترێت "مەرگی یه‌كتربڕ".
ئیکوادۆر ڕووبەڕووی قەیرانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان بووەتەوە. بارودۆخی پەیوەست بە بانده‌كانی مەکسیکی و کۆڵۆمبیایی و ململانێی نێوانیان لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیاتر له 430 زیندانی بكوژرێن.
ئەم وڵاتە ئەندییە کە ١٨،٣٠٠،٠٠٠ کەسی تێدایە، خراپترین پەرەسەندنی توندوتیژی لە مێژووی مۆدێرنەکەیدا تاقی ده‌كاته‌وه. تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان وایکردووە ڕێژەی کوشتن لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ نزیکەی دوو هێندە زیاد بکات و لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا گەیشتە ٢٦ کەس.