كۆدتا له‌ گابۆنی ئه‌فریقیا ڕووی دا و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

كۆدتا له‌ گابۆنی ئه‌فریقیا ڕووی دا و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

تۆڕی هه‌واڵنێری ئه‌لجه‌زیره‌ له‌سه‌ر زاری تۆڕی هه‌واڵنێره‌كانی دیكه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانی سوپای گابۆن له‌ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركه‌وتن و ڕایانگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست.
ئەلجەزیرە بە پشتبەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سوپای گابۆن ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم دواییە و دامەزراوەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
سوپا دەڵێت: هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم دواییە دروست نین و ئەنجامەکانیش نادروستن. ئەم ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزی سەربازی لە کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی گابۆن دەرکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییان ڕاگەیاند کە بووە هۆی سەرکەوتنی سەرۆکی ئێستای عەلی بۆنگو ئۆندیبا و ڕایانگەیاند کە سوپای گابۆن کۆتایی بەو ڕژێمەی ئێستای ئەم وڵاتەدا دەهێنێت.
هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند کە ئەفسەرانی سوپا سنوورەکانی وڵاتەکەیان تا كاتێكی نادیار داخستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە، ئەو ئەفسەرە سەربازییانەی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست دەڵێن: ئەوان نوێنەرایەتی هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گروپەی ڕایانگەیاند کە دەسەڵاتیان گرتووەتە ئەستۆ، زیاتر لە 10 ئەفسەرن. باس لە شتێک دەکەن کە پێی دەوترێت "لیژنەی گواستنەوە و گەڕاندنەوەی دامەزراوەکان".
بە گوتەی ئەو ئەفسەرانە، ئەوان لە ترسی ئاژاوەگێڕی لە وڵاتەکەدا لە ئەنجامی سیاسەتی نابەرپرسانەی حکومەت بڕیاریان دا بەرگری لە گابۆن بکەن.
هەروەها دەنگی تەقەکردن لە شاری لیبرڤیل پایتەختی ئەم وڵاتە بیسترا.
هاوکات لە ٢٧ی تەمموزدا، سوپای نه‌یجیریا لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا، لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی، دوورخستنەوەی محەمەد بازوم، سەرۆکی وڵاتەکەی و دەستگیرکردنی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، داخستنی سنوورەکان و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.