بڕیاری ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ گۆڕینی كاندیده‌كانی حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان

بڕیاری ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ گۆڕینی كاندیده‌كانی حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان

دەقی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران ژمارە (٣) لە كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی (٣٣) لە بەرواری ٩/١١/٢٠٢٣، کە تێیدا هاتووە: ئەنجومەن تاوتوێی یاداشتنامەی سەرۆکی کارگێڕی ھەڵبژاردن، ژمارە (ر أ/ 2056) لە 10/9/2023، دەكات بە ناونیشانی (لیستی کاندیدەکان) و دوای وردبینی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران.
ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بڕیاریدا:
یەکەم: ڕەزامەندی درا بە لیست و هاوپەیمانییەتییەكان كە له‌ ماوەی 48 کاتژمێر، لە ڕۆژی سێشەممە 12/9/2023 دەستپێدەکات، بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری لە لیستی کاندیدەكانیان بەپێی ئەو بڕگانەی کە لە یاداشتنامەی فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییە جەماوەرییەکان، هۆبەی کاروباری کاندیدەکان هاتووە، ژمارە (316) لە 2023.9.8، بەم شێوەیەی خوارەوە:
أ. گۆڕینی ڕیزبەندی کاندیدەکان، بەمەرجێک لیستەکە مەرجە فه‌رمییه‌كانی پێویست بەگوێرەی سیستم و ڕێکارەکان و لەسەر داوای سەرۆکی حزب یان هاوپەیمانی بەتەنها بەدیبهێنێت.
ب. گۆڕینی ئاراستەی کاندید لەنێو هاوپەیمانییەتەكە واتە دەكرێت كاندیدەدەكە ناوی بخرێتە سەر ڵایەنێكی تر بەڵام لەهەمان هاوپەیمانییەتەكە دوای ڕەزامەندی سەرۆکی هاوپەیمانییەوە.
ج- گۆڕینی کاندیدێک بە کاندیدێکی تر، بەمەرجێک لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکی هاوپەیمانی یان حزب بێت، بەڵێن بدات پارەی دڵنیابوون بۆ شایستەیی بەدیلەکە بدات، کە لە پەیڕەو و ڕێنماییەکاندا ئاماژەیان پێکراوە .
د. (داواکاری خۆکشانەوە) لەسەر داوای کاندید بە ڕه‌زامه‌ندی حزب یان هاوپەیمانی، لەگەڵ ئەگەری گۆڕینی بە کاندیدێکی تر بۆ پاراستنی شێوه‌ی لیستەکە بە پێی پەیرەو و ڕێنماییەکان.
هـ. هیچ زیادكردن بۆ لیستی کاندیدەکان کە پێشتر وەرگیراون ناكرێت.
هاوپێچ یاداشتنامەی بەرپرسی کارگێڕی هەڵبژاردنەکان، ژمارە (را/2056) لە بەرواری 2023.9.10.
دووەم: ڕاسپاردنی كارگێڕی هەڵبژاردن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست كه‌ له‌ بڕگه‌ی (یەکەم)ی سەرەوەدا هاتووە.
سێیەم: بڕیارەکە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارەکە ڕۆژی دووشەممە 11/9/2023 بە کۆی دەنگ دەرچووە.