كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر ڕاگه‌یێندرا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی میسر، كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بۆ خولێكی شه‌ش ساڵه‌ی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی تۆڕی هه‌واڵنێری ئه‌لجه‌زیره، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له میسر ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له‌ژێر چاودێریه‌كی ته‌واوی دادوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌موو كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار یه‌ك هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و جیاكارییه‌ك ناكه‌ین.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی میسر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕێگه به میدیا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه، كه مه‌رجی به‌شداریكردنیان هه‌بێت، ده‌ده‌ین، چاودێری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی میسری ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕۆژانی یه‌ك و دوو و سێی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو و له نێوخۆش له ڕۆژانی یازده و دوازده‌ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كه‌وته ده‌وری دووه‌م، ڕۆژانی (پێنج و شه‌ش و حه‌فتی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو واته 2024) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام ده‌درێت و له ناوخۆش له ڕۆژانی هه‌شت و (نۆ و ده)ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی میسر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی نۆی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ لیستی ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆمار ڕاده‌گه‌یێندرێت و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات.