ده‌نگدانی ئه‌له‌كتڕۆنی صالح هه‌ركی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌كوو ده‌روازه‌ی دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ رای جه‌ماوه‌ر، بایه‌خێكی زۆر گرینگی له ده‌ستنیشان كردنی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا دیموكراته‌كان هه‌یه. بۆیه شێواز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌كانی ئه‌و ئۆرگان و لایه‌نانه‌ی پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
زۆربوونی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و سنوورداربوونی كاتی ده‌نگدان، خه‌مخۆرانی پاكیزه‌بوونی هه‌ڵبژاردن هان ده‌دات، كه سوود له هه‌موو ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووانه وه‌ربگرن، كه له‌به‌ر ده‌ستیانه، تاكو پاك و بێگه‌ردیی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هاووڵاتیان بپارێزن و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دووایی، ده‌بینین كه ئامێری پێشكه‌وتووی وه‌كوو كۆمپیۆته‌ر بووه‌ته لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵات، ده‌نگدان به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌نگدانی ئه‌له‌كتڕۆنی، ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان.
ده‌نگدانی ئه‌له‌كتڕۆنی، بریتییه له شێوازێكی ده‌نگدان كه تێیدا بۆ ده‌نگدان و ژماردنی رای هاووڵاتییان، سوود له ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌له‌كتڕۆنی وه‌رده‌گیرێت.
واته له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كوو پێشتر، هاووڵاتی له شوێنی ده‌نگدان ئاماده بێت و ده‌نگی خۆی بخاته ناو سندووقی ده‌نگدان و پاشان ده‌نگه‌كان یه‌ك به یه‌ك ئه‌ژمار بكرێن و له كۆتایی ئه‌نجامه‌كه رابگه‌یێندرێت، هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه، به سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، به شێوه‌ی ئه‌له‌كتڕۆنی و خێرا، ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ش زۆر زوو رابگه‌یێندرێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین بڵێین كه كاریگه‌ریی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌م، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌سه‌ر سێ شێوازی جیاواز، دابه‌ش ده‌كات. دووان له شێوازه‌كان ئه‌له‌كتڕۆنی ( E - Voting ) و یه‌كێكیان نیوه ئه‌له‌كتڕۆنین.
یه‌كه‌م: ده‌نگدانی ئینته‌رنێتی:
ئه‌م شێوازه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2000 له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كار هات، كه تێیدا هاووڵاتییانی ده‌نگده‌ر، له ماڵه‌وه و له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و به كۆمپیۆته‌ره‌كانی خۆیان، توانییان ده‌نگ بده‌ن و بۆ رێگه گرتن له ته‌زویر و فێڵكاری، كاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردن، پین كۆدی تایبه‌تیان به‌و هاووڵاتییانه دابوو كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
له‌م شێوازه‌دا، پین كۆد، هه‌مان رۆڵی كارتی تایبه‌تیی ده‌نگدان ده‌گێڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاسانكارییه‌كی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای ئاماده‌بوون له وێستگه‌كانی ده‌نگدانیان نییه، یا خود نه‌خۆش یا په‌ككه‌وته‌ن، یا رێگه‌یان دووره یا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌موكورتیی زۆری هه‌یه و ره‌خنه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ره. وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كۆمپیۆته‌ری نییه، یا خودی پڕۆسه‌كه، ئاڵۆزه و هه‌موو ده‌نگده‌رێك بڕوای به ئه‌نجامه‌كانی نییه، یا ده‌رفه‌تی ده‌ستتێوه‌ردانی هاككه‌ره‌كان ، پڕۆسه‌كه ده‌خاته مه‌ترسیی زۆره‌وه. نموونه‌ی زه‌قیش بۆ ئه‌م بابه‌ته، خودی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی ئه‌مه‌ریكایه، كه گومانی ده‌ستێوه‌ردانی هاككه‌ره‌كانی رووسی، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستاش یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
دووه‌م: ده‌نگدانی كۆمپیۆته‌ری
له‌م شێوازه‌ی ده‌نگدان دا، هاووڵاتی وه‌كوو پێشان كاغه‌ز و پێنووس یا مۆری تایبه‌ت به‌كار ناهێنێت و بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، پێشتر كۆمه‌ڵێك ئامێری كۆمپیۆته‌ری تایبه‌ت به ده‌نگدان ئاماده كراون و ناو‌و وێنه‌ی پاڵێوراوان له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیۆته‌ره‌كان دیاره و ده‌نگده‌ر بۆ ده‌نگدان، په‌نجه‌ی ده‌خاته سه‌ر وێنه یا لۆگۆ یا ناوی ئه‌و كه‌س یا لایه‌نه‌ی كه ده‌یه‌وێت ده‌نگی پێ بدات و ده‌نگه‌كه‌ی له‌ناو ئامێره‌كه تۆمار ده‌كرێت.
له‌م شێوازه، بۆ ناسینی ده‌نگده‌ر و رێگه گرتن له چه‌ندجار ده‌نگدان، كارتی تایبه‌ت یا ناسنامه‌ی تایبه‌تی ده‌نگده‌ران، یا په‌نجه‌مۆر، به‌كار ده‌هێندرێت و له كۆتایی پڕۆسه‌كه‌ش، خودی ئامێری كۆمپیۆته‌ره‌كه، یا ئه‌نجامه‌كه راده‌گه‌یێنێت یا داتاكان بۆ داتابه‌یسی ناوه‌ندی ره‌وانه ده‌كات و له‌وێ ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یێندرین.
شێوازی ده‌نگدانی كۆمپیۆته‌ری ئێستا له فه‌ڕانسا، ئوستوڕالیا، به‌ڕازیل، هندوستان و زۆر وڵاتیترپه‌یڕه‌و ده‌كرێت و سه‌ركه‌وتنی باشیشی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی لێ ده‌گیرێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به ناوی كۆمیسیۆن سه‌رپه‌رشتیی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن بیانه‌وێت، ده‌كرێت ته‌زویر له هه‌ڵبژاردن بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و تێبینییه‌شی له‌سه‌ر باس ده‌كرێت، كه تیچوویه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ دابینكردنی ئامێره پێویسته‌كانی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
سێیه‌م: ده‌نگدانی نیوه ئه‌له‌كتڕۆنی
ئه‌م شێوازه‌ی ده‌نگدان، هه‌مان ئه‌و رێكاره‌یه كه ئێستا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌نگده‌ر پسووله‌ی ده‌نگدانی كاغه‌زی به مۆرێك، نیشان ده‌كات و ده‌یخاته ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه. به‌ڵام چاودێری و كۆنتڕۆلی ده‌نگده‌ره‌كان و ژماردنی ده‌نگه‌كان، به ئامێری پێشكه‌وتوو و به شێوازی ئه‌له‌كتڕۆنی ئه‌نجام ده‌درێت.
له شێوازی ده‌نگدانی نیوه ئه‌له‌كتڕۆنی، ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن كه كارتی تایبه‌تیی ده‌نگدانیان پێشتر بۆ ئاماده كراوه‌و ناسنامه‌یان له لایه‌ن ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كان پشتڕاست بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌نگه‌كانیش له رێگه‌ی ئامێره ئه‌له‌كتڕۆنییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌نجامه‌كان بۆ داتابه‌یسی ناوه‌ندی ره‌وانه ده‌كرێن.
له راستیدا بۆ وڵاتێكی وه‌كوو عێراق، شێوازی سێیه‌م كه باسمان كرد، سه‌ركه‌وتووترین شێوازه و گومانی تێدا نییه كه پڕۆسه دووای پڕۆسه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌زموونی باشتر به‌ده‌ست دێنێت و رێگه له هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك ده‌گرێت كه له چه‌ند پڕۆسه‌ی رابردوو به‌ره‌وڕووی ئه‌م شێوازه بووه‌ته‌وه.