به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عومان به به‌كارهێنانی مۆبایل.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/10/2023 له وڵاتی شانشینی عومان ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، ده‌نگده‌ران له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی به‌كاتی خۆجێی و به‌به‌كارهێنانی مۆبایل به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 843 كه‌س خۆیان كاندید كردووه، كه 32 یان ئافره‌تن و بۆ به‌ده‌سهێنانی 86 كورسی په‌رله‌مانی عومان له 11 پارێزگا و 61 قه‌زا كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عومان زیاتر له 750 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته مافی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیاندا هه‌یه.
زیاتر له 13 هه‌زار و 800 هاووڵاتیی عومانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌شداریان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كرد.
هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی عه‌مان بۆیه‌كه‌مجاره كه له ڕێگای ئه‌پلیكه‌یشنی (أنتخب) كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عومان كاراكراوه، ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش هاووڵاتیانی عومان جارێك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له ڕێگه‌ی مۆبیال و ئه‌پلیكه‌یشنی (أنتخب) تاقیكردۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عومان یه‌كێك له گرنگترین و كۆنترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، كه ئه‌ندامه‌كانی هه‌ر چوار ساڵ جارێك و به ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی هاووڵاتیان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ساڵی 1991ی زایینی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ كه له ساڵی 1981 دامه‌زرابوو، هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی 2011ی زایینی سولتان قابووس، پاشای كۆچكردووی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكان و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا، تاكو لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له به‌ره‌وپێشچوونی وڵات و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك، بكرێته‌وه.