ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عومان ڕاگه‌یێندرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی عومان ئه‌نجامی كۆتایی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته كه دوێنی یه‌ك شه‌ممه 29/10/2023 به‌ڕێوه‌چوو، ڕاگه‌یاند.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی (أنتخب) و به مۆبایل به‌ڕێوه‌چوو، له‌نێو 843 كاندید هه‌ڵبژاردن كه له‌نێویاندا 32 ئافره‌ت هه‌بوو، چاره‌نووسی 90 كورسیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته دیاری كرا.
له‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردن، پێچه‌وانه‌ی خوله‌كانی پێشوو هیچیه‌ك له كاندیده ئافره‌ته‌كان نه‌یانتوانی بچنه نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی عومان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عومان ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیانی له‌و هه‌ڵبژاردنه زیاتر له 65%ی ڕاگه‌یاند، كه له كۆی 753690 كه‌س كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو 496279 كه‌س به‌شدارییان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كردووه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عومان یه‌كێكه له گرنگترین و به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته كه ئه‌ندامه‌كانی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له بواری په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و ئه‌نجومه‌نی گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و له چه‌ندین كۆبوونه‌ویه نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له ساڵی 1991ی زایینی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ كه له ساڵی 1981 دامه‌زرابوو، هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی 2011ی زایینی سولتان قابووس، پاشای كۆچكردووی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكان و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا، تاكو لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له به‌ره‌وپێشچوونی وڵات و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك، بكرێته‌وه.
ئه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته له ساڵانی 1991 تا 1994 به به‌شداریی پێنج هه‌زار و 900 هاووڵاتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 59 نوێنه‌ر، ئه‌نجام درا.