كۆمسیۆن: زیاتر له 1800 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە (18ی کانونی یەکەمی 2023) پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: زیاتر له هه‌زار و 800 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگاكانی عێراقیان كردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە (18ی کانونی یەکەمی 2023)، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دووپاتی کردەوە کە زیاتر لە هەزار و 800 چاودێری نێودەوڵەتی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەی هەڵبژاردن زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چووه.
جەمیل لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "بەغداد ئەمڕۆ" گوتی: "بنكه‌كانی ده‌نگدان، کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستیان بە پێشوازیکردن لە دەنگدەران کرد بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ده‌نگیان بخه‌نه نێو سندووقه‌كانی ده‌نگدان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە وردبینییەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو. دانانی کامێرا لەناو بنكه‌كانی دەنگدان بۆ بەمەبەستی دڵنیابوون بوو لەوەی هیچ ساختەکارییەک یان سەرپێچییەکی هەڵبژاردن ڕوونه‌دات".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕێژەیەکی بەرزی چاودێری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هه‌بوو، بەو پێیەی ئێمە 495 هەزار چاودێرمان لە قەوارە و لایەنەکانەوە تۆمارکردووە، لەکاتێکدا 320 هەزار چاودێری ناوخۆیی كراوه".
سەبارەت بە جموجۆڵ، سەرۆکی تیمەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "هاتووچۆ ئاساییه بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن".
بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، “ژمارەی دەنگدەرانی گشتی 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەران بوو، دەنگدەرانیش بەسەر 7 هەزار و 166 ناوەندی دەنگدان و 35 هەزار و 553 وێستگەدا دابەشکران و کۆی گشتی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبه‌ت و گشتی و ئاوارەکان 7 هەزار و 766 بنكه و 38,043 وێستگە بوو، بەپێی ئاماره‌كانی کۆمیسیۆن "111,000 کامێرا لە بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان دانرابون، کە بە درێژایی ماوه‌ی ده‌نگدان كاریان كردووه."
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەعات حەوتی بەیانی ڕۆژی شەممە (16ی کانونی یەکەمی 2023) دەستیپێکرد، کە یەک ملیۆن و دوو هەزار و 393 کارمەندی ئەمنی مافی دەنگدانیان هه‌بوو، لە 595 بنكه‌ی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بۆیان تەرخانکراوبون ده‌نگیان خسته نێو سندووقه‌كانی ده‌نگدان.