دەست بە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق کرا

دەست بە هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023/12/21 دەست بە جیاکردنەوە و هەژماری دەستیی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق کرا.
کاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە سەنتەری وردبینی هەر ١٨ پارێزگاکەی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەست بە جیاکردنەوەی دەستیی ده‌نگی دەنگدەرانی تایبەت كرا.
هه‌روه‌ها لە سەنتەری وردبینیی هەولێر دەنگی ٣٥ وێستگەی دەنگدان بە دەست جیا دەکرێنەوە و دەنێردرێنە بەغدا، دواتر ئەو دەنگانە ده‌خرێنه‌ سەر ژمارەی دەنگی لایەنەکان و له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو سندووقانەی ئەمڕۆ دەنگەکانیان بە دەست هەژمار دەکرێت، پێشتر بەهۆی کارنەکردنی ئامێرەکانی تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان نەتوانرا دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی هەژمار بکرێن.