هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی توركیا به به‌شداری 36 حزب ئه‌نجام ده‌درێت.
له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ڕۆژی 31ی ئاداری توركیا، 36 حزبی جیاواز بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و وڵاته كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵنێری ئانادولی بڵاوی كرده‌وه: به‌پێێ ڕاگه‌یاندنی "ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا"، له هه‌ڵبژاردنی خۆجیی ڕۆژی 31ی ئادار، 36 حزبی جۆراوجۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د یینه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ڕایگه‌یاند: خشته‌ی كاتیی هه‌ڵبژاردنی خۆجیی 31ی ئادار له ڕۆژی دوو شه‌ممه یه‌كی كانوونی دووه‌م ده‌ستی پێ گردووه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "به‌پێی یاسای 298ی هه‌ڵبژاردن، 36 حزب مه‌رج و ڕێژه‌ی پێویست بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی، به‌ده‌ستهێناوه.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ڵبژاردنی خۆجیی توركیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سه‌رتاسه‌ری توركیا له 31ی ئاداری 2024 ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، به ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی دانیشتوان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ڵبژاردنی خۆجیی پێشووی توركیا له 31ی ئاداری ساڵی 2019 ئه‌نجام دراوه.