حزبی ده‌سه‌ڵاتداری به‌نگلادش له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سه‌ركه‌وت
حزبی ده‌سه‌ڵاتداری به‌نگڵادیش Bangladesh Awami League و حزبی جاتیای هاوپه‌یمان له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
تۆڕی میدیایی فه‌ڕه‌نسا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له زاری وته‌بێژێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌نگڵادیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 90%ی ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار كراوه، حزبی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر له 60%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
په‌رله‌مانی به‌نگڵادیش 299 كورسی هه‌یه كه به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ڕاگه‌یێندراو له "ته‌له‌فزیۆنی سۆمۆی" حزبی ده‌سه‌ڵاتدار 224 كورسی و حزبی "جاتیا" كه سێیه‌مین حزبی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و له‌گه‌ڵ حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هاوپه‌یمانی به‌ستبوو 11 كورسی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها كاندیده سهبهخۆكانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 62 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
"شه‌كیب حه‌سه‌ن" كاپیتانی تیمی نیشتمانی كریكێتی به‌نگڵادیش یه‌كێكه له كاندیده‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه به ده‌نگێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه.
حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، دوور له چاوی ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی، له هه‌ندێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا خۆی له ناساندنی پالێوراوه‌كانی به‌دوور گرت، تاكو تۆمه‌تبار نه‌كرێت به پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی تاك حزبی.
ئۆپۆزسیۆن، له‌وانه‌ش حزبی ناسیۆنالیستی به‌نگڵادیش بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردبوو. ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌لكیش نزیكه‌ی 40% ڕاگه‌یێندراوه. شێخ حسێنه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستی حزبی ناسیۆنالیستی به‌نگڵادیش، ئه‌و حزبه‌ی به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناوبرد.
حزبی ناسیۆنالیست پێشتر داوای له شێخ حسێنه كردبوو تاكو واز له سهرۆكوهزیرایهتی بێنێت و له ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنی كانوونی دووه‌می 2024 ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تێكی كاتیی بێلایه‌ن بكات، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
خالیده زیاء سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر و سه‌رۆكی حزبی ناسیۆنالیستی به‌نگڵادیش، كه به‌هۆی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی دارایی زیندانی كرابوو، ئێستا له ماڵه‌وه له‌ژێر چاودێرییه و نه‌خۆشه. ناوبراو له مانگه‌كانی ڕابردوو ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاوی دژی ده‌سه‌ڵاتی شێخ حسێنه ڕێكخستبوو.