بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەردانی هەولێر دەكات

بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەردانی هەولێر دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: بەمەبەستی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، سبەی شاندێكی كۆمسیۆن سەردانی هەولێر دەكات.
وتەبێژی كۆمسیۆن (جومانە ئەلغەلای) بە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی) ڕاگەیاند: سبەی شاندێك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی كۆمسیاران و سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران و دادوەران سەردانی هەولێر دەكات. هەروەها ووتی ئامانج لە سەردانەكە ووتووێژكردنە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمدا. ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژی 16ی ئەم مانگە كۆبوونەوە دەكرێت بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن.