وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا

ئەمرۆ یەكشەممە بەرواری 3/3/2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی واژۆ كرد.
له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به‌ بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (ده‌يه‌م) له‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆكی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى، ڕۆژى 10/6/2024ی دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.