قۆناغی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی هیندستان، كاتێك موسولمانه‌كان دێنه نێو گۆڕه‌پانی كێبه‌ركێ.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتی هیندستان گه‌یشتۆته پایته‌ختی باشوور واته (حه‌یده‌ر ئاباد) و ناوه‌ندی نه‌یارانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له بهنگاڵی ڕۆژئاوا، ئه‌و شوێنه‌ی كه موسولمانه‌كان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا هێزیان به‌ده‌سته‌وه بووه له په‌راوێزی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن گه‌رموگوڕتر بووه.
به‌پێی ڕاپۆته هه‌واڵه‌كان، چواره‌مین قۆناغی هه‌ڵبژاردن كه چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی 13ی ئایار به كاتی خۆجێیی ده‌ستی پێكرد و ده‌نگده‌ران له 9 ویلایه‌ت و ناوچه‌ی دیكه بۆ هه‌ڵبژاردنی 96 كاندیدی په‌رله‌مان (لۆك سابا) یان ئه‌نجوومه‌نی گشتی ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
حه‌فته‌ی ڕابردوو له قۆناغی سێیه‌می ده‌نگداندا، (نارندرا مۆدی) له گجرات ده‌نگی خۆی خسته نێو سندووقی ده‌نگدان و گوته‌یه‌كی پڕ له په‌راوێزی له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هیندستان (بهارتیا جنتا/ BJP) كێبه‌ركێی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ حزبی كۆنگره و هاوپه‌یمان 26 حزبی گه‌رموگوڕتر كرد.
له سێ قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن كه له 19 و 26ی نیسان و 7ی ئایار ئه‌نجام درا، ڕێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن 66.1%، 66.7% و 61% بوو. ڕێژه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌رانبه‌ر به ساڵی 2019 كه‌متر بووه، به گشتی 969 ملیۆن ده‌نگده‌ر له 543 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له 36 ویلایه‌ت و ناوچه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هیندستان، خۆیان ناونووس كردووه.
زیاتر له 177 ملیۆن ده‌نگده‌ر له قۆناغی چواره‌م مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش ڕایگه‌یاندووه: بۆ ئه‌م قوناغه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌لی ده‌نگدان له ماڵه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر كراوه.
ده‌نگده‌رانی ناونووسكراو له 9 ویلایه‌ت و هه‌رێمێكی هیندستان ده‌نگی خۆیان له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه نێو سندووقی ده‌نگدان.
له هه‌موو بازنه‌كانی ده‌نگدان له ویلایه‌ته‌كانی ئاندرا پرادش، تلانگانا و ویلایه‌ته‌كانی دیكه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: جركند: چوار بازنه له كۆی 14 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئوریسا: چوار بازنه له كۆی 21 بازنه، ئه‌وتار پرادش: سێزده بازنه له كۆی 80 بازنه، مادیا پرادش 8 بازنه له كۆی 29 بازنه، بیهار: 5 بازنه له كۆی 40 بازنه، مهاراشترا: 11 بازنه له كۆی 48 بازنه، بهنگاڵی ڕۆژئاوا: 8 بازنه له كۆی 42 بازنه، جامۆ كشمیر: بازنه‌ی سرینگر كه گرنگترین بازنه‌یه له كۆی پێنج بازنه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌و ناوچه‌یه، له‌م قوناغه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له حه‌یده‌رئاباد پایته‌ختی ویلایه‌تی تلانگانا له ناوه‌ڕاستی هیندستان، (ئهسهدودین ئۆویسی) له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یان هاتۆته نێو گۆڕه‌پانی كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن، برای ئه‌و (ئهكهبرهدین ئۆویسی)، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی هیندستانه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه باوكیشی (سولتان سهلادحهددین ئۆویسی) شه‌ش جار نوێنه‌ری په‌رله‌مانی حه‌یده‌رئاباد كه زۆرینه‌ی موسولمانن بووه. ئۆویسی خۆی وه‌ك ده‌نگی كه‌مینه‌ی موسولمانهكانی هیندستان ناساندووه و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیدا پرسی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خستۆته ڕوو. ئۆویسی له ساڵی 2022 خه‌ڵاتی (باشترین نوێنه‌ری په‌رله‌مان)ی وه‌گرتووه.
ته‌مه‌نی ده‌نگده‌ر نابێت له 18 ساڵ كه‌متر بێت و كاندیدی په‌رله‌مانیش نابێت ته‌مه‌نی له 25 ساڵ كه‌متر بێت.