له ئێران ده‌ستكرا به تۆماركردنی ناوی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار.
تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی چوارده‌هه‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/5/2024 له كاتژمێر 8ی به‌یانی به كاتی ئێران ده‌ستی پێكرد و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و كاندیدانه‌ی كه مه‌رجی یاساییان هه‌یه 5 ڕۆژیان له‌به‌ر ده‌سته تاكو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بكه‌ن بۆ خۆ تۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته.
دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پێنج ڕۆژه ئه‌نجومه‌نی پاراستی ده‌ستوور له 11ی حوزه‌یران له ماوه‌ی حه‌فت ڕۆژدا شایسته‌یی به‌ربژێره‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ناوه‌كان ڕاده‌گه‌یێندرێن.
دوای یه‌كڵایی بوونه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور، كاندیده‌كان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ واته له 12 تاكو 26ی حوزه‌یران ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ڕۆژی 27ی حوزه‌یران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گیرێت و ڕۆژی 28ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌گه‌ر له خولی یه‌كه‌م هیچیه‌ك له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وا ڕۆژی 5ی ته‌موز خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
به‌پێی مادده‌ی 35ی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، كاندیده‌كان له كاتی تۆماری ناوی خۆیان ده‌بێ پیاوی ئایینی، سیاسی، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی، نیشته‌جێی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، شاره‌زا و لێهاتوو له به‌ڕێوه‌بردن، خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی پاك، جێی متمانه و بڕوا بێت و بڕوای به بنه‌مای كۆماری ئیسلامی ئێران و ئایینی فه‌رمی وڵات هه‌بێت.
ته‌مه‌نی كاندید نابێت له 40 ساڵ كه‌متر و له 75 ساڵیش زیاتر بێت.
به‌پێی مادده‌ی 131ی ده‌ستووری ئێران چوارده‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆككۆمار و یاوه‌رانی، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕاگه‌یێندرا كه له 28ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.