حزبی مه‌كرۆن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تووشی شكست هات.
حزبی مه‌كرۆن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تووشی شكست هات.
به‌پێی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، حزبی مه‌كرۆن توشی شكست هات و ڕاستڕۆیهكان، سۆسیالیسته‌كان و لیبراله‌كان توانییان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه حزبه ڕاستڕۆكانی توندڕه‌وی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دووئه‌وه‌نده‌ی حزبی مه‌كرۆن ده‌نگیان هێناوه.
ئیمانۆئێل مه‌كرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا له لێداوانێكدا گوتی: "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ورووپا بۆ ده‌وڵه‌تی من باش نییه و ده‌ركه‌وتنی ناسیۆنالیسته‌كان بۆ فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌ڕه‌شه‌یه".
مه‌كرۆن ڕایگه‌یاند: بڕیارم داوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 30ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
مارین لوپێن كه سه‌رۆكایه‌تی حزبی "به‌ره‌ی نیشتمانی" ده‌كات، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا بگرێته ده‌ست.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له 21 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا به به‌شداری 350 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2024/6/9 كۆتایی هات.
حزبی "ڕه‌وتی نیشتمانی" له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نزیكه‌ی 32%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، كه دوو ئه‌وه‌ندی حزبی مهكرۆنه كه 15%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. سۆسیالیسته‌كانیش 14%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامه به‌رایی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه حزبه ڕاستڕۆكان جگه له فه‌ڕه‌نسا له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و بهڵجیكاش سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌سهێناوه.