نامۆترین هەڵبژاردن له جیهان
نامۆترین هەڵبژاردن له جیهان
وێستگه نیوز
ئینگریا گوندێکی بچوکە و دەکەوێتە نزیک تۆرینۆی باکوری ئیتاڵیاوە، ڕووبهری گوندهكه ههرچهنده گهورهیه، بهڵام ژمارەی دانیشتوانەکەی بە 46 کەس دەخەمڵێندرێت، چونكه زۆربهی دانیشتوانهكهی كۆچ دهكهن.
لە ئێستادا و لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سهرۆكی شارهوانیی گوندەکەدا لەم 46 کەسە 30 کەسیان خۆیان کاندید کردووە، هەربۆیە هەڵبژاردنی گوندی ئینگریا بە نامۆترین هەڵبژاردنی جیهان دادەنرێت. بەمەش ئیگۆر دی سانتێس، سەرۆکی شارەوانی گوندەکە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لە بەردەم ڕکابەرییەکی قورسدا دەبێت، چونکە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی خۆیان کاندید کردووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، هەڵبژاردنەکانی گوندەکە زیاتر مۆرکێکی خێزانیی هەیە، بەو پێیەی دایکی سەرۆکی شارەوانی گوندەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانەوە کردووە، ئەمەش لەکاتێکدا باپیرەی بۆ ماوەی 30 ساڵ سەرۆکی شارەوانی گوندەکە بووە. گوندی ئینگریا دەکەوێتە دۆڵی سوانا کە بە شاخ دەورە دراوە، و بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەوە لە وەرزی زستاندا ڕوبەڕوی کێشەی وەک کۆچی دانیشتوان دەبێتەوە. لە ساڵی 2022ەوە ئینگریا لە ڕیزبەندی جوانترین گوندەکانی ئیتاڵیادا بووە، بەمەش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لێکردووە، کە لە دەرەوەی سنوری توانای مامەڵەکردنی گوندەکەدا بووە.