هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بریتانیا كۆتایی هات و پارتی كار زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی كار سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌سهێناوه و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی سه‌رۆكوه‌زیران تووشی شكستێكی قورس هاتووه.
ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بریتانیا سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 2024/7/5 كۆتاییهات و ئه‌نجامه به‌راییه‌كان نیشانده‌دات كه پارتی كار به‌سه‌ر پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌ركه‌وتووه.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی كار له كۆی 650 كورسی 410 كورسی به‌ده‌ستبێنێت و پارتی پارێزگارانیش ته‌نها 131 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، كورسییه‌كانی دیكه‌ش به‌ر پارته‌كانی دیكه كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، پارتی كار بۆ یه‌كه‌مینجار له له دوای 14 ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ست بێنێت و به‌سه‌ر پارتی پارێزگاران سه‌ركه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی یاسادانه‌ری هه‌بێت، ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌چێته خانووی ژماره 10ی شه‌قامی داونینگی له‌نده‌ن.
به‌ر له هه‌ڵبژاردن پێشبینی ده‌كرا كه پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی "ڕیشی سۆناك" دوای 14 ساڵ له ده‌سه‌ڵات و هاتنه سه‌ركاری پێنج سه‌رۆكوه‌زیران، له به‌رامبه‌ر پارتی سه‌ره‌كی نه‌یاری كار كه پارتێكی چه‌پی میانه‌ڕۆیه به سه‌رۆكایه‌تی "كر ئستارمر" تووشی شكه‌ست بێت.
ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان بەمشێوەیەیە:
پارتی کار 410 کورسی
پارێزگاران 131 کورسی
لیبراڵ دیموکراتەکان 61 کورسی
پارتی ریفۆرم 13 کورسی
پارتی نیشتمانیی سکۆتلاند 10 کورسی
ئەوانی دیکە 25 کورسی