مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ هاوپهیمانی و حزب و لایهنه بهشداربووهكان دهكرێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: 139 قەوارە و بەربژێر بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا دەکەن کە لە نێویاندا 39 بەربژێری تاک بۆ كورسیی پێکهاتەکان بونیان ههیه.
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: دوای كۆتاییهاتنی وادهی پێشکێشکردنی لیست و بەربژێرەکان، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو هاپەیمانی و 13 حیزب ناوی خۆیان تۆمار كردووه. ههروهها، 19 کەس لە پێکهاتەی کریستیان و 20 کەسیش لە پێکهاتەی تورکمان خۆیان بەربژێرکردووە. هەر بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن، 85 کەسیش وەکو سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردووە کە کۆی گشتییان دەکاتە 139 لیست و بەربژێر.
پێنجشەممەی رابردوو دوایین رۆژ بوو بۆ تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.