په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆ ده‌بێته‌وه
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
سەرۆکی كاتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە رۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١٢/١٠ کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوه‌ڕۆ، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن، بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی شه‌شه‌می پەرلەمانی كوردستان.