هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕوویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە 60 هەزار وێستگەی دەنگدان كراونه‌ته‌وه، لە سەرانسەری ئەڵمانیا 59 ملیۆن و 200 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەم دەنگدەرانەش دەنگ بە کاندیدانی 29 لیستی جیاواز دەدەن.
ئافره‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ڕێژه‌ی 23%ـی كاندیده‌كان پێك ده‌هێنن و 442 ئافره‌ت كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
لەکۆی چوار هەزار و 506 بەربژێر بۆ پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا، تەنیا 12 یان کوردن و لە رکابەرییەکی سەخت دان بۆ ئەوەی کورسی پەرلەمانی ئه‌و وڵاته بەدەستبهێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، چوار پالێوراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن، (ئۆلاف شۆڵتز، له حزبی سۆسیال دیموكرات SPD)، (فرێدریش مێرتز، له یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی CDU)، (ڕابێرت هابك، له حزبی سه‌وزه‌كان) و (ئالیس ڤایدل، له حزبی ئه‌لترناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا AFD).
ڕاپرسییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه حزبی مێرتز به به‌ده‌ستهێنانی 30%ی ده‌نگه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وێت. دوای ئه‌ویش حزبی ڕاستڕه‌وه‌كان، حزبی ڕاستی توندڕه‌وی ئه‌لترناتیڤ دێت كه به به‌پێی ڕاپرسییه‌كان شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 20%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.
حزبی سۆسیال دیموكرات و سه‌وزه‌كان به دوای یه‌ك و دوای حزبه‌كانی دیكه دێن و پێشبینی ده‌كرێت حزبی ڕاوێژكاری ئێستای ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 16% و هابك جێگری ڕاوێژكاریش نزیكه‌ی 13%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن.
پێشبینی ده‌كرێت ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌ران به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن.