ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11/11/2025ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی عێراق دیاری كرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11/11/2025ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی عێراق دیاری كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ و رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.
مانگی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستپێکردنی پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی یه‌ك مانگ بەردەوام دەبێت.
جومانه‌ غه‌لای گوته‌بێژی كۆمسیۆن ڕۆژی 26ی ئادار ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە ١٣ی ١، دەنگیدا بە درێژکردنەوەی ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی دا، دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاریدا ماوەی کارکردنی ئەندامانی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژبكرێتەوە.