کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان ژمارهیهك حزب لە هەڵبژاردنەکان دوور دهخاتهوه
بەشی کاروباری حزبەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ (پێنجشەممە 8ى ئایارى 2025) دووپاتی کردەوە، بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی کارەکەیان، ڕێگە ڕێگه به بەشداری هەندێک لایەن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، نهدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هێیمان تەحسین، ڕایگەیاند، "حزب هەن ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، چونکە ماوەکەیان کۆتایی هاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارە لەلایەن دەستەی کۆمیسارییهوە دراوە، مەگەر کۆنفرانسێکی ئاسایی بۆ هەر لایەنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی و خولێکی نوێ بۆ سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتییەکەی ئەنجام بدرێت، ڕێگەیان پێبدات بەشداری لەو پرۆسە دیموکراسییهدا بکەن".
ڕوونیشی کردەوە، "لە هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا، بڕگەیەکی زۆر هەن کە دەبێت لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە جێبەجێ بکرێن، لەوانە تۆمارکردنی هاوپەیمانی یان یەکگرتنەوە کە لەنێوان لایەنەکاندا ڕوودەدەن. لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، کە وادەی هەڵبژاردنی بۆ 11ی ئەم مانگە دیاری کردووە، دەستە و بەش و لقە جیاوازەکان دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ ئامادەکردنی سەرجەم مەرج و ڕێکارەکانی کارگێڕی و لۆجستی و یاسایی كه پەیوەندییان بە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە".
جەختیشی کردەوە "فهرمانگهى کاروباری حزبی، دەرگای خۆی کردۆتەوە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی سیاسی و بانگهێشتی ئەو لایەنانەی كردوو كه خوازیاری ناو تۆمارکردن بوون بێنە بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان. هەروەها سیمیناری بۆ تیمی پسپۆری بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەنجام داوە، بە ئامادەبوونی هاوبەشانی پڕۆسەی سیاسی، بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخاتە سەر میکانیزمی تۆمارکردن و یەکگرتنەوە و ئەرکەکەی، و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بداتەوە کە لەلایەن ئەوانەوە ئاڕاستەی تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکرێن".
ئهو بهڕێوهبهره گشتییهى سهر به كۆمسیۆن، ڕوونیشی کردەوە، "بەڕێوەبەرایەتییەکە چاودێری سەرجەم ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم لایەنەکان دەکات و چارەسەریان دەکات، هەروەها بەردەوام دەبێت لە تۆمارکردن تا دوا ڕۆژ کە لەلایەن دەستەی کۆمسیارانەوە دیاری کراوە".