واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و حزبه سیاسییه‌كان درێژكرایه‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 19/5/2025 ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تاوتوێی یاداشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و ڕێكخستنه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی (پێشنیازی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان)كرد. ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و حزبه سیاسییه‌كان، تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیی ڕۆژی 22/5/2025. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه كۆتا درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆماركردنه ده‌بێت.