نوێنه‌ری كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 3/6/2025 به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به پاوه‌ریی هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی به‌ش، له باره‌گای به‌شی هه‌ڵبژاردن، پێشوازییان له به‌ڕێز (زوهه‌یب ڕه‌شید) به‌رپرسی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاروباری سیاسیی كۆنسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كرد.
له دانیشتنێكدا، به دوور و درێژی باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا، هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق خراپه به‌رباس.
له لایه‌كی دیكه‌وه تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.