به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان یادی 16ی ئابی پیرۆز كرد
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/8/17، به‌بۆنه‌ی یادی پڕ شكۆی 79 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ی كاریزمای نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دامه‌زراندنی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌گای به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. جه‌عفه‌رئێمینكی به‌رپرسی به‌ش و به‌رێز لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی به‌ش و ئه‌ندام و كادیرانی به‌ش، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه ساز كرا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز به‌رپرسی به‌ش له وته‌یه‌كدا ئه‌و یاده پیرۆزه‌ی به‌رز نرخاند و دواتر به‌ڕێز لیزاخان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها هاوكارمان كاكه حه‌میدی قه‌ڵادزه‌یی به شیعرێكی پڕ له هه‌ست و سۆز ئه‌م یاده‌ی ڕازانده‌وه.