پێداچوونه‌وه به كار و چالاكییه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردن
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2025/8/19 به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز خاتوو لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریده‌ده‌ری به‌رپرس و د. صاحب قاره‌مان هاوكاری به‌رپرس و به‌شێك له ئه‌ندامانی به‌ش، به‌جیا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هۆبه‌كانی (ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، ئامار و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) ئه‌نجام درا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداچوونه‌وه به كار و چالاكیی هۆبه‌كانی ناوبراو كرا و پێداگری له‌سه‌ر كاركردنی هۆبه‌كانی ناوبراو وه‌ك یه‌ك تیم كرا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاره له 2025/11/11 ئه‌نجام بدرێت.