به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هۆبه‌كانی به‌ش كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی (27/8/2025) به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان، به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی هاوكاری به‌رپرس، به‌ڕێزان (د. صاحب قاره‌مان و عبدالستار صادق) و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌ندام به‌ش، له‌گه‌ڵ هۆبه‌كانی (ئامار، ته‌كه‌نه‌لۆجیای زانیاری، بریكار و سه‌رپه‌رشت، ژووری عه‌مه‌لیات و مه‌شق و ڕاهێنان) كۆبووه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له هۆبه‌كان به‌جیا دوایین كار و چاڵاكییه‌كانی خۆیان خسته ڕوو.
به‌ڕێز به‌رپرسی به‌ش دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌موو هۆبه‌كان به یه‌ك تیم كار بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و به‌نه‌مایه‌ش به‌رنامه و چالاكییه‌كانی داهاتوویان ئه‌نجام بده‌ن.