كۆمسیۆن لیستی كاندیده‌كانی په‌سه‌ند كرد و واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، جومانه غه‌لای گوته بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ڕۆژی هه‌ینی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2025ی وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق دیاری كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ڕۆژی 2025/11/11 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.