به‌دواداچوون بۆ ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025
به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كار و چاڵاكییه‌كانی هۆبه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به ئاماده‌بوونی خاتوو ئه‌ڤین هروری و لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی یاریده‌ده‌رانی به‌رپرس و ئه‌ندامانی به‌شی هه‌ڵبژاردن، له باره‌گای به‌ش سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی لیستی 275ی پارتیمان له‌م هه‌ڵبژاردنه.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی هۆبه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردن تیشكیان خسته سه‌ر كار و چاڵاكیی هۆبه‌كه‌یان و ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی 2025.