کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ بڵاوکردەوە

کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆ بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی پەرلەمان، لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی گشتی تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 23.90%.
ڕیزبەندی رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی بەپێی پارێزگاکان لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین:
سەڵاحەددین: 31.57%
نەینەوا: 30.67%
ئەنبار: 30.51%
هەولێر: 28.93%
کەرکوک: 28.85%
دهۆک: 27.36%
سلێمانی: 24.88%
دیالە: 24.29%
بەغداد-کەرخ: 23.04%
بەسرە: 22.21%
بابل: 22.02%
زیقار: 21.90%
موسەننا: 21.45%
واست: 20.02%
قادسییە: 19.98%
کەربەلا: 19.53%
بەغداد-ڕەسافە: 18.20%
نەجەف: 18.16%
میسان: 16.63%