٧٣ـــەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز كرا

٧٣ـــەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆز كرا

ئەمڕۆ خاتوو (لیزا فەلەکەدین کاکەیی) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتیمان و یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردن، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی ئافرەتانیان کرد. لە میانەی سەردانەکەیاندا پیرۆزباییان لە بەرێزان سکرتێری یەکێتی ئافرەتان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندام و کادیرانی یەکێتی ئافرەتان کرا و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتانیان بەرز نرخاند و پشتیوانی خۆیانی بۆ دەربڕی.