به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لقی 22 سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی كرد.
ئه‌مڕۆ 2025/12/15 به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان به ئاماده‌بوونی به‌شێك له هه‌ڤاڵانی به‌ش، پێشوازی له هه‌ڤاڵ وریا عه‌لی مه‌حمود كارگێڕی لقی 22 و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لق كرد. به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن سوپاس و ده‌ستخۆشی له به‌رپرس و هه‌ڤاڵانی لق به‌تایبه‌ت هه‌ڤاڵانی هه‌ڵبژاردنی لق كرد، كه ماندوو نه‌ناسانه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به‌جێ گه‌یاند و ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025.