سكرتێری پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2025/12/16 به‌ڕێز باپیر كامه‌لا سكرتێری پارتی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌ش به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا.
ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی ڕه‌نجده‌ران ته‌وه‌رێكی گرنگی دانیشتنه‌كه‌یان بوو.
هه‌ردوو لا كۆك بوون له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و پاڵپشتی یه‌كتر بن.
شرۆڤه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025 ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دانیشتنه بوو.