سه‌رۆكی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/17 به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولڵا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پارتیمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025، سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان پێشوازی لێ كرا.
له دانیشتنێكدا بارودۆخی جیهان و عێراق به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی خرایه به‌ر باس.
به‌ڕێز سه‌رۆكی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی 275ی پارتیمان له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكی پارتیمان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كرد و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن وه‌سف كرد.