به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن پێشوازی له به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی به‌غدای كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/17 به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان، له باره‌گای به‌ش پێشوازی له هه‌ڤال ئیبراهیم عه‌زیز تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی به‌غدا و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌ب، كرد.
له دانیشتنێكدا وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025 كرا. هه‌روه‌هابه‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن ده‌ستخۆشی و پێزانینی خۆی له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی به‌غدای كرد كه توانیان سه‌ركه‌وتنێكی باش له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست بێنن.