سبه‌ی له په‌رله‌مان پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکكۆمار کۆ ببێتەوە. بە گوێرەی پەیڕەو، دانیشتنەکە پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە بۆ تەواوکردنی ڕێژەی یاسایی.
پۆستی سەرۆکكۆمار، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پشکی کوردە، ١٩ و بەربژێر کێبەرکێی له‌سه‌ر دەکەن، كه بە دەنگدانی نهێنی و ڕاستەوخۆ، سەرۆکۆمار هەڵدەبژێردرێت.
پۆستی سه‌رۆككۆمار هی كورده و ده‌بێ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرا، ده‌بێ په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه.
پارتی له‌سه‌ره‌تاوه سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت به كۆده‌نگی بەربژێری هاوبه‌شی هه‌بێت، به‌ڵام دیاره تائێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه و واپێده‌چێت بەربژێره‌كان بچنه په‌رله‌مانه‌وه و له‌وێ ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی زۆرینه‌ی كورسیی پەرلەمانی، پۆستی سه‌ركۆمار به مافی خۆی ده‌زانێت و به‌ربژێرێكی به‌هێزی هه‌یه و بۆ ئەم مەبەستە لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه، كه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه بۆ پشتیوانی له بەربژێرەكه‌ی.
پارتی ئاماده‌كاریی خۆی كردووه و پشتیوانیی زۆریشی هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بێت ئه‌و پۆسته له داهاتوو رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان و ببێته ناوه‌ندێكی كارا تاكو بڕیاری دروست بدرێت، به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا بەربژێره‌كانی سه‌ركۆمار نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كار بهێنن بۆ پشتیوانیی له پرسه‌كان.