حەلبوسی داواکارییەکی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەردەگرێت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان.
ئەمڕۆ سێشەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوایەکی له پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پێگەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ، ڕۆژی سێشەممە 27ی كانوونی دووهم، کە بڕیاربوو سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە.
ئامانج له داواكاری بۆ دواخستنهكهش ئهوهیه، كاتێكی زیاتر به ههردوو لابدرێت بۆ لێكتێگهیشتن و ڕێككهوتن لهسهر بهربژێری سهرۆككۆمار.