به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2026/2/3 به سه‌رپه‌رشتی ڕێزدار د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی و به ئاماده‌بوونی ڕێزداران ئه‌ڤین هروری و لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، یاریده‌ده‌رانی به‌رپرسی به‌ش و به‌رپرسی هۆبه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.
كۆبوونه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان و خوێندنی سووره‌تی فاتیحا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان بارزانیی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد ده‌ستی پێكرد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌ره‌تا به‌رپرسی به‌ش له یادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی جوانه‌مه‌رگ ئیدریس بارزانی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا باسی گه‌وره‌یی و لێهاتوویی و ئاستی كارێزمایی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌ی كرد.
دوای ئه‌وه به كورتی دوا گۆڕانكارییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و دانووستانه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای شی كرده‌وه.
دواتر هه‌ڤاڵانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌كه و ڕا و بۆچوونی خۆیان خسته ڕوو.