بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە له‌ ژاپۆن

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە له‌ ژاپۆن

"دەنگدەرانی ژاپۆن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمڕۆدا دەنگەکانیان دەخەنە ناو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌، کە چاوەڕوان دەکرێت سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بۆ هاوپەیمانییە پارێزگارەکەی سانایێ تاکایچی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەدەستبهێنێت."
"دەنگدانی پێشوەختەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە تاکایچی هەوڵ دەدات دەسەڵاتی نوێ بەدەستبهێنێت بۆ پێشخستنی ئەجێندای كاركردنی، لەوانە زیادکردنی تێچووە سەربازییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بەرامبەر بە کۆچبەران."
"بەپێی ڕاپرسییه‌كان، هاوپەیمانیی پارتی لیبرال دیموکراتی تاکایچی و پارتی نوێگەری ژاپۆن کە بە ئیشین ناسراوە، دەتوانن زیاتر لە ٣٠٠ کورسی لە کۆی ٤٦٥ کورسیی (ئەنجومەنی خواروو) ی خوارووی په‌رله‌مان بەدەستبهێنن. ئەم ژمارەیەش گوزارشت لە زیادبوونێکی بەرچاو دەکات بەراورد بەو ٢٣٣ کورسییەی کە پێشتر لەلایەن ئەم پارتەوە پشتگیری دەکران."
"بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرە، سەرەڕای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێی میانڕەو و دەرکەوتنی ڕاستڕەوی توندڕەو، ئۆپۆزیسیۆنی ژاپۆن بە ڕادەیەک پەرتەوازە و لێکترازاوە کە پێناچێت بتوانێت ببێتە ڕکابەرێکی ڕاستەقینە بۆ دەسەڵات."
"تاکایچی کە تەمەنی ٦٤ ساڵە، یەکەمین ژنە لە مێژووی ژاپۆن ببێتە سەرۆک وەزیران. ناوبراو لە مانگی ئۆکتۆبەر، دوای ئەوەی وەک ڕێبەری پارتی لیبرال دیموکرات هەڵبژێردرا، ئەو پۆستەی وەرگرت. ئەم سیاسەتمەدارە کە بە به‌وه‌ ناسراوە پابەندبوونی تەواوی بە کارەکەی هه‌یه‌، سەرنجی دەنگدەرە گەنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە."
"ئەو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر پارتی لیبرال دیموکرات نەتوانێت زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، دەست لە کار دەکێشێتەوە."
بڕیارە کاژێر 20:00ـی ئەمشەو بە کاتی تۆکیۆ (14:00 بە کاتی هەولێر) سندوقەکانی دەنگدان دابخرێن و بە ماوەیەکی کەم ئەنجامە بەراییەکان رابگەیێندرێن.