مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2028/2/16 به‌رێز جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی یاریده‌ده‌ر ئه‌ڤین هروری و لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشوازییان له هه‌ڤاڵانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - ڕاپه‌ڕین و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لقه‌كانی (4 – 12 – 11 – 21) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌شێك له به‌رپرسی هۆبه‌كان ئاماده‌بوون، گفتوگۆ و پێداچوونه‌وه به كار و چاڵاكییه‌كانی ڕابردوو و ئاماده‌كاری بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی نه‌خشه ڕێگای به‌شی هه‌ڵبژاردن كرا.