ڕێكخراوی Gist بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسایی سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 2026/2/17 به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له باره‌گای به‌ش به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزتان ئه‌ڤین هروری و لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی یاریده‌ده‌رانی به‌رپرس، پێشوازییان له به‌كر عه‌لی به‌رپرسی ڕێكخراوی Gist بۆ توێژنه‌وه‌ی یاسایی و هه‌ردی مه‌حمود ڕاوێژكار، كرد.
به‌ڕێز به‌رپرسی ڕێكخراو سوپاس و پێزانینی خۆی و ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان كرد له پای هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ڕێكخراوه‌كه هه‌ستاون به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وۆركشۆپ بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و یاساناسان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ریشدا له هه‌مبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و وۆركشۆپانه، به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به ڕێكخراوه‌كه كرد.