پهرلهمانی عێراق ڕۆژی ههڵبژاردنی سهركۆماری عێراق دیاری كرد
ئهمڕۆ دووشهممه 2026/3/30، سهرۆكایهتیی پهرلهمانی عێراق له ڕایگهیاند: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئهنجام دا بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسییەکی گرنگی تایبەت بە کاری ئەنجوومەن، به مهبهستی گفتوگۆ سەبارەت بە چەند یاسایەکی گرنگ، بۆ ئهوهی بخرێنه بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجوومەن لە ماوەی داهاتوودا، ههروهها تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەن.
لە کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی فراوان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکكۆمار و گرنگی هەنگاونان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری و کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنی و ئابوورییەی کە وڵات بەدەستییەوە دەناڵێنێت، گفتوگۆ کرا.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریشی دا ڕۆژی شەممە 11 نیسان دیاری بکرێت بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار، لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن داوای لە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن لە تەواوکردنی ئەو ئیستحقاقە دەستورییە و پێکهێنانی حکوومەتێک کە لە توانایدابێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان ببێتەوە.