هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار كهوته گەڕی دووەم
له گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق هیچ کام لە بەربژێران نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنن و هەڵبژاردنەکە كهوته گەڕی دووەم.
ئەمڕۆ شەممە، 11/4/2026 سەرەڕای ئامادەبوونی 252 پەرلەمانتار( بهپێی وتهی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران) لە ناو هۆڵی کۆبوونەوە، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی ڕێژەی یاسایی دوو لەسەر سێی دەنگەکان مسۆگەر بکەن، بۆیه هەڵبژاردن دەچێتە گەڕی دووەم لە نێوان هەردوو کاندیدی یەکەم و دووەم (نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین). كه پێویستە دووبارە 220 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بن، بەڵام کاندیدی سەرکەوتوو تەنیا پێویستی بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبووانە (واتە 50%+1ـی دەنگەکان) بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری نوێ. بهشێك له پهرلهمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایانگهیاندووه كه دانیشتنهكه نایاسایی بووه و لهكاتی گرێدانی دانیشتنهكهدا، تهنها 185 پهرلهمانتار ئاماده بوون.
لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارانی ئامادەبوو بهم شێوهی خوارهوه دەنگیان دا:
نزار ئامێدی 208 دەنگ
موسەننا ئەمین 17 دەنگ
فوئاد حوسێن 16 دەنگ
عەبدوڵڵا عەلیاوەیی 2 دەنگ
پووچەڵ 9 دەنگ